پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە بەرێزنەوزاد هادی کرد

پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە بەرێزنەوزاد هادی کرد

ئەمڕۆ 2020.2.4 د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، بەئامادەبوونی هەریەک لە هێمن قادر و تاهیر عەبدوڵا جێگرانی پارێزگار، لەدیوانی پارێزگا پێشوازی لە نەوزاد هادی ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد.

لەسەرتای دیدارەکەدا بەرێز نەوزاد هادی ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان هیوای سەرکەوتنی بۆ د. فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر خواست و وەک پێشوو بەڵێنیدا هاوکار بێت لەو ئەرک و خزمەتە گرنگەی کە کەوتووەتە سەرشانی.

پارێزگاری هەولێر لەلایەن خۆیەوە سوپاسی ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کرد و هیوای خواست ئەو جۆرە سەردان و کۆبوونەوە دۆستانەیە بەردەوامیان هەبێت.