پارێزگارى هەولێر بەنوێنەرایەتى سەرۆکى حکومەتى هەرێم، سەردانى یەکێتى مامۆستایانى کوردستانى کرد

پارێزگارى هەولێر بەنوێنەرایەتى سەرۆکى حکومەتى هەرێم، سەردانى یەکێتى مامۆستایانى کوردستانى کرد

ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە 2023.5.15، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەنوێنەرایەتى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان بەمەبەستى گەیاندنى پیرۆزبایی و چەپکە گوڵى سەرۆکى حکومەتى هەرێم بە بۆنەى (61)مین ساڵیادى دامەزراندنیان، سەردانى یەکێتى مامۆستایانى کوردستانى کرد.

پارێزگارى هەولێر، وێڕاى گەیاندنى سڵاو و پیرۆزبایی سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، هیوای سه‌ركه‌وتن و پێشکەوتنی زیاترى بۆ یەکێتى مامۆستایانى کوردستان خواست و ڕۆڵ و ئەرکى یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستانى لە خزمەتکردنى توێژى مامۆستایان و قوتابیان و کەرتى پەروەردە و خوێندن بەرزنرخاند.