پارێزگاری هەولێر هاورێ لەگەڵ وەزیری ئاوەدانکردنەوە، پرۆژەی دروستکردنی تونێڵی چایی بەنی هەریری بەسەرکردەوە

پارێزگاری هەولێر هاورێ لەگەڵ وەزیری ئاوەدانکردنەوە، پرۆژەی دروستکردنی تونێڵی چایی بەنی هەریری بەسەرکردەوە

بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگادار بوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانی پڕۆژەی ستراتیژی تونێڵی (چیایی بەنی هەریر)، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 2020.2.10 د.فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر هاورێ لەگەڵ ئەندازیار دانا عەبدولکەریم حەمەساڵح، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی جیگری وەزیری ئاوەدانکردنەوە و جێگری پارێزگاری هەولێر و قایمقام و بەڕێوەبەرە گشتیەکان و بەڕێوەبەری ناحیەکان و ژمارەیەکی دیکە لە ئەندازیاران و سەرپەرشتیارانی پڕۆژەکە، پرۆژەی ستراتیژی دروستکردنی تونێڵی چایی بەنی هەریری بەسەرکردەوە.

دوای بەسەر کردنەوەی کارەکانی پرۆژەکە، لە گۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن، پارێزگاری هەولێر وێرای سوپاسی بۆ کۆمپانیایی جیبەجێکار لەدەستپێکردنەوەی کارەکان بۆ تەواوکردنی پڕۆژەی (تونێڵی چایی بەنی هەریر) وتی: "ئەمرۆ هاتووین بۆ بەسەرکردنەوەی کارەکانی کۆمپانیایی جێبەجیکار و پشتگیریکردنی کۆمپانیا بۆ ئەوەی چی پێویستە لە داهاتوودا لە چوارچێوەی بودجەی تەرخانکراو بیکەین بۆ تەواوکردنی ئەم تونێلە ستراتیژییە، ئێستا کارەکان زۆر بەباشی دەستی پێکردووە، بۆیە دەمەوێت سوپاسی ئەو کۆمپانیایە بکەم وێڕای ئەوەی کە نەمانتوانییوە بودجەی پێویست و تەرخانکراوی بۆ بکەین ئەوان دەستیان بەکارکانی تەواوکردنی تونێلەکە کردۆتەوە و لەمساڵیش بەشێکی بودجەی بۆ تەرخانکراوە، لەگەڵ جەنابی وەزیری ئاوەدانکردنەوە و لەگەڵ جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش هەوڵدەدەین ئەو پڕۆژەیە کە یەکێکە لە پڕۆژە گرنگ و ستراتیژییەکان تەواو بکرێ".

لەدرێژەی قسەکانیدا د. فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر هەروەها ڕایگەیاند: "خۆشبەختانە ئەوەی پەیوستە بە تونێلی سۆرک، ئەویش بودجەی تەرخانکراوی بۆ کراوە و بەمنزیکانە دەست بەکارەکان دەکەنەوە بۆ ئەوەی تەواو بکرێ، بەمنزیکانەش تونێلی پیرمام تەواودەکرێ و دەکرێتەوە، بۆ لەمەو دوا بەدرێژایی ئەو ڕێگایە وەکو ڕێگایەکی گرنگ و ستراتیژی هەوڵدەدەین کە کاری جدی لەسەر بکەین بۆ ئەوەی هەمووی بەیەکەوە لەئایندەدا تەواو بکرێ".

پڕۆژەی دروستکردنی تونێلی چیایی بەنی هەریر هەرچاووەی بە درێژی (3,565)کیلۆمەتر و نزیک کەروەکان و چوونە ژوورەوەی بەدرێژی (800)مەترە و چوونەدەرەوەکەشی بەدرێژی (500) مەترە و گوژمەی تەرخانکراوی پرۆژەکەش (138.245.959) دینارە و لەلایەن کۆمپانیایی یورتاش ئەنجامدەدرێت و ماوەی پرۆژەکەش سێ ساڵ و سەد و دوانزە ڕۆژە و لە ئێستاشدا لە%50ی پرۆژەکە ئەنجامدراوە.