پارێزگاری هەولێر: بەمنزیکانە لەهەولێر نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە نەخۆشانی دەروونی دروست دەکرێت

پارێزگاری هەولێر: بەمنزیکانە لەهەولێر نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە نەخۆشانی دەروونی دروست دەکرێت

ئەمڕۆ 2020.2.10 د.فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر هاوڕێ لەگەڵ ئەندازیار دانا عەبدولکەریم حەمەساڵح، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵاتی کرد و لەلایەن خاتوو كوێستان محەمەد وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەگەرمی پێشوازییان لێکرا.

لەدیدارێکدا کە تاهیر عەبدوڵا جێگری پارێزگاری هەولێر ئامادەی بوو، باس لە پەیوەندییەکان و هەماهەنگی و هاوکاری زیاتری نێوان دەزگا و دامەزراوەکانی نێوان وەزارەتەکان و پارێزگای هەولێر کرا.

تەوەرێکی تری دیدارەکە تایبەت بوو بە بەرنامەی کار و پڕۆژە و پلان و ستراتیژیەتی کاری پارێزگای هەولێر، لەلایەن خۆیەوە د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر تیشکی خستە سەر ئەو نەخۆشخانە دەروونییەی واچاوەڕواندەکرێ بەمنزیکانە لە هەولێری پایتەخت بەشێواز و ستایلێکی سەردەمیانە دەست بە دروستکردنی بکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش پارێزگاری هەولێر پێشنیاری کۆبوونەوەیەکی گشتگیری و هابەشی کرد لەگەڵ وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم و تەواوی دام و دەزگا پەیوەندیدارەکان، بۆ ئاڵۆگۆڕی بیرو ڕا و دیراسەکردنی چۆنیەتی دەستپێکردن و داڕشتنی شێوە و شێوازی نەخۆشخانەکە.