له‌ هه‌ولێر نووسینگه‌ی په‌سه‌ندكردنی به‌ڵگه‌نامه‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق کرایەوە

له‌ هه‌ولێر نووسینگه‌ی په‌سه‌ندكردنی به‌ڵگه‌نامه‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق کرایەوە

ئه‌مڕۆ 2020.2.11 به‌ سه‌رپه‌رشتی محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌لحه‌كیم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی حکومەتی عێراقی فیدراڵ و بە ئامادەبوونی هەریەک لە سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەروەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، نووسینگه‌ی په‌سه‌ندكردنی به‌ڵگه‌نامه‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ هه‌ولێر کرایەوە.

به‌ كردنه‌وه‌ی ئه‌م نووسینگه‌یه‌، چیتر پێویست ناكات ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان دێنه‌وه‌ بۆ كاروباره‌كانیان سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن، ئه‌و نووسینگه‌یه‌ به‌ كردنه‌وه‌ی، كار بۆ ئه‌و هاووڵاتییانه‌ش ده‌كات كه‌ هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌كانیان ون كردووه‌ یان له‌ناو چووه‌ و بۆیان دروست ده‌كرێته‌وه‌، كه‌ پێشتر پێویستی ده‌بوو مانگێك هاوڵاتیان هاتوچۆی شاری بەغدایان بكردایه‌ بۆ ڕاییکردنی كاره‌كانیان، كه‌چی ئێستا له‌ شاری هه‌ولێر بەئاسانی لەڕێگەی ئەم نوسینگەیەوە بۆیان جێبەجێ ده‌كرێت.