پارێزگاری هەولێر لە دەڤەری باڵەکایەتی نەوەکانی ئەیلول بەسەر دەکاتەوە

پارێزگاری هەولێر لە دەڤەری باڵەکایەتی نەوەکانی ئەیلول بەسەر دەکاتەوە

پارێزگاری هەولێر لە دەڤەری باڵەکایەتی نەوەکانی ئەیلول بەسەر دەکاتەوە

رۆژی پێنجشەممە 2023.5.25، بەبۆنەی (47)ەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵان، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ، لە پەراوێزی بەشداری کردنی لەو ئاهەنگە جەماوەریەی باڵەکایەتی، رێکخراوی نەوەکانی ئەیلولی بەسەر کردەوەو …
لە دیدارەکەدا خۆشحاڵی بە ئامانج و ستراتیژیەتی کاری رێکخراوەکە دەربڕی و بیرۆکەی دامەزراندنی رێکخراوێکی لەو شێوەیەی بە هۆشیاری و زیرەکی لاوانی دەڤەری باڵەکایەتی ناوبرد کە لانکەی شۆرشی ئەیلول بوونە و بەشێکی زۆری قوربانی و فیداکارییەکانیان بەرکەوتووە، لەو روانگەوە پارێزگاری هەولێر دوای گوێبیست بوون لە بەرنامەو بیرۆکەو ئەجیندای کارەکانی رێکخراوی نەوەکانی ئەیلول بەڵێنی پاڵپشتی و پڕکردنەوەی کەمو کوڕییەکانی بۆ دووپات کردنەوە …