چل و حەفتەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵان بەرزو بەرزتر بێت …

چل و حەفتەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵان بەرزو بەرزتر بێت …

چل و حەفتەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵان بەرزو بەرزتر بێت …

ساڵوەگەڕی هەڵگیرسانی شۆرشی گوڵان دەلالەتی شکۆی سەرکەوتنی گەلێکی ماف خوراوو دەستکەوتێکی مێژووییە بۆ تەواوی گەلی کوردستان، بۆیە یادەوەری هەڵگیرسانی ئەم شۆرشە پێشکەوتنخوازە لە سەرۆکی خۆشەویستمان سەرۆك بارزانی و پێشمەرگە گیان فیداکارەکان و تەواوی نیشتیمان پەروەران پیرۆز دەکەین …
وەك روونە بە دەم گێڕانەوەی ئەوانەی سەرکردایەتی شۆرشی گوڵانیان کردووە و لاپەڕەکانی مێژوو گەواهیدەرە، کەنەیارانی كورد بۆ خۆ ڕزگاركردن لەشكستی یەكجارەكیان، دژ بە شۆرشی مەزنی ئەیلول كەوتنە پیلانگێڕان بە رادەیەک وایان دەزانی بە پیلانگێری جەزائیر ئیدی شتێك نامێنێ بە ناوی شۆرشی گەلی کوردستان بە رادەیەک رژێمی بەعس هیندە لەخۆبایی بوو، وایدەزانی ئیدی تەواو، بۆیە هەرەشەی لەناو بردنی كوردو سرینەوەی كەلتوور فەرهەنگی كوردی دەكرد، کەچی هەڵگیرسانی شۆرشی گولان دەمکوتی کردن پەیام و وڵامێکی کەمەر شکێنی ئاراستەی دوژمنان کرد و گڕی بلێسەی شۆرشی گۆڵان داگیرکەرانی تۆقاند و دووبارە پەیامی نەتەوەیی و نیشتیمان گەلی کوردستانی دووپاتکردەوە، کە رۆحی شۆرشی ئەیلول و ئەندێشەو کاریزمایی بارزانی نەمر تێکەڵ بە شۆرشی گوڵان بۆتەوە…
هەر ئەو ئامانج و ستراتیژەیەتەش بوو کە بووە هۆکاری هێنانە دی ئاشتەوایی نیشتمانیی و یەکڕیزی و هاوهەڵوێستی هێز و لایەنە کوردستانییەکان. ئیتر لەوە بەدوا دەسەڵاتی رژێمی بەعس لە عێراق شلۆق بوو، غرووری رژێم بۆ هەڵەی گەورەی سیاسی پەلکێشی کرد و سەرەنجام راپەڕینی جەماوەریی خەڵکی کوردستان لە ئاداری 1991 و پێکهێنانی دامودەزگا شەرعیی و دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بووە دیفاکتۆ …
لەم بیرەوەریە شکۆدارە دروود دەنێرین بۆ رۆحی بەرزە فڕی شەهیدانی شۆڕشی گوڵان و سەرجەم شەهیدانی کوردستان….

ئومێد خۆشناو / پارێزگاری هەولێر
2023/5/26