پارێزگاری هەولێر ناحییەی شەمامکی بەسەرکردەوە

پارێزگاری هەولێر ناحییەی شەمامکی بەسەرکردەوە

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە 2020.2.11 بەمەبەستی بەدوا داچوونی کێشە و کەم و کوڕییەکانیان، د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، ناحییەی شەمامکی بەسەرکردەوە.

پارێزگاری هەولێر لە سەردانەکیدا کە هەریەک لە قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر و قایمقامی قەزای مەخمور و بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی تەندروستی هەولێر و نوێنەری کۆمپانیای کار شاندی یاوەری بوون، لە دانیشتنێکیدا لەگەڵ بەڕێوەبەری ناحییە و بەرپرسانی دیکەی ئیداری و حکومی ناحییەی شەمامک، لەکەم و کوڕی و کێشە و گرفتەکانی دەڤەرەکەی کۆڵییەوە و لەلایەن ئامادەبووانەوە تیشک خرایە سەر پێویستی ناوچەکە بە فراوانکردنی قوتابخانە و کردنەوەی داینگە و دروستکردنی بنکەی تەندروستی و قیرتاوکردنی بەشێکی شەقام و کۆلانەکانی ناحییەکە.

لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەدا وەکو پارێزگای هەولێر هەرچی لە تواناماندا هەبێ بۆ چارەسەرکردنی کەم و کوڕییەکان و گەیاندنی خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیانی دەڤەرەکە دڵنیابن دەیکەین و درێغی لێ ناکەین.