پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان

پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان

پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، بە گەرمی پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەركردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی یەكێتی دەكەین و ئومێد دەكەین بەتەبایی و یەكڕیزیی یەكێتی و پارتی و هێزە سیاسیەكانی دیكەی هەرێمی کوردستان دەسكەوت و مافی زیاتر بۆ خەڵكی كوردستان بەدەست بێت.

لەم یادەدا، وەک پارێزگای هەولێر جارێکی تر تەئكید لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەكان دەکەینەوە تاكو زۆرترین خزمەت پێشكەش بە هاوڵاتییانی سنووری پارێزگاكەمان بكەین.

ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2023.6.1