پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە جێگری نێردەی UN بۆ کاروباری سیاسی لەعێراق کرد

پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە جێگری نێردەی UN بۆ کاروباری سیاسی لەعێراق کرد

ئەمڕۆ دووشەممە 2020.2.17 د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر لەدیوانی پارێزگا پێشوازی لە (ئەڵس ۆڵپۆڵ) جێگری نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سیاسی لەعێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

لەدیدارەکەدا، باس لە پەسندکردنی پرۆژە یاسایی چاکسازیی و دەرهاویشتە و گرنگی ئەم پڕۆژە یاساییە و پلان و میکانزمی جێبەجێکردنی یاساکە لەلایەن کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا و تیشک خرایە سەر ئەرک و کارەکانی ئیدارەی خۆجێیی هەولێری پایتەخت لەوبارەیەوە، تەوەرێکی تری دیدارەکە تایبەت بوو بە دابینکردنی پێداویستی و کێشە و گرفتەکانی ئاوەرەکانی ناوخۆ و دەروەی هەرێمی کوردستان و پرسی گەڕانەوەیان.

شاندی میوان لەلایەن خۆیانەوە زۆر سوپاسی پارێزگاری هەولێریانکرد بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی کەلێیان کرا و ئامادەیی هەر هاوکاری و هەماهەنگییەکی خۆشیان بۆ پارێزگار و پارێزگای هەولێر نیشاندا.