هه‌ولێر: كردنه‌وه‌ی پیشه‌نگای تایبه‌تی هونه‌ره‌مه‌ند قه‌ره‌نی جه‌میل
هه‌ولێر: كردنه‌وه‌ی پیشه‌نگای تایبه‌تی هونه‌ره‌مه‌ند قه‌ره‌نی جه‌میل
ئێواره‌ی سێشەممە رێكه‌وتی 6_6_2023، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر پیشه‌نگای تایبه‌تی هونه‌ره‌مه‌ند قه‌ره‌نی جه‌میل به‌ناوی (( جێهێشتن )) له گه‌له‌ری میدیا كرده‌وه" پیشه‌نگایه‌كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شێوه‌كاری سه‌رپه‌رشتی كراوه.
هونه‌ره‌مه‌ند قه‌ره‌نی جه‌میل یه‌كێكه له هونه‌رمه‌نده شێوه‌كاره به‌ناوبانگه‌كانی شاری هه‌ولێرو خاوه‌ن ستایلی تایبه‌ت به خۆیه‌تی و ئه‌زموونی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوایی له تابلۆكاندا ره‌نگی داوه‌ته‌وه.
له‌م پیشه‌نگایه‌شدا کە بەرێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری و هەوادارانی هونەری ئامادەیی بوون، شێوه‌كار قه‌ره‌نی جه‌میل چه‌ند تابلۆیه‌كی ئه‌زموونی نوێ و ڕه‌نگینی خۆی له‌گه‌ل چه‌ند شاكارێكی دیكه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌و پێشانگایه‌دا خسته روو.
بریاریشه پێشانگاكه تاوه‌كو 15 - 6 -2023 به‌رده‌وام بێت....