لەهەولێر بەھۆی پابەندنەبوون بەڕێنمایی و مەرجەکان چەند شوێنێک داخران

لەهەولێر بەھۆی پابەندنەبوون بەڕێنمایی و مەرجەکان چەند شوێنێک داخران

بەمەبەستی پشکنین و بەدواداچوون لەجێ بەجێ کردنی مەرج و ڕێنماییەکان، ڕۆژی دووشەممە 2020/2/17 لێژنەی پشکنینی قایمقامیەتی هەولێر، پشکنین و بەدواداچوونی بۆ (14)خواردنگە و چێشتخانە و گۆشت فرۆش و سەمونخانە و نانەواخانە و کارگەی لوقم و بەھارات فرۆش ئەنجامدا، لەئاکامدا بەھۆی پابەند نەبوون بەڕێنماییەکان و جێ بەجێ نەکردنی مەرجەکان، سەمونخانەیەک و کارگەیەکی لوقم و چێشتخانەیەکی پاچە داخران.

بەپێی یاسا و بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ئاراستەی قایمقامیەتی هەولێر کراوە، ئەو شوێنانەی کەم و کوڕی و سەرپێچیان هەیە کاردانەوە بەرامبەر خاوەنەکانیان دەکرێت و جگە لە داخستنی شوێنەکانیان سزای پێبژاردن لە ملیۆنێک دینار تاوەکو پێنج ملیۆن دینار دەست پێدەکات.