لەچەند گەڕەکێکی شاری هەولێر بەهۆی بارانی بەخوڕ ئاو لە چەند شوێنێک بەرزبۆوە

لەچەند گەڕەکێکی شاری هەولێر بەهۆی بارانی بەخوڕ ئاو لە چەند شوێنێک بەرزبۆوە

بەهۆی بارینی ڕێژەیەکی زۆری باران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 2020.2.20 لەچەند گەڕەکێکی شاری هەولێر ئاو لە چەند شوێنێک بەرزبۆوە، بەڵام خۆش بەختانە هیچ زەرەر و زیانێکی نەبوو و دەست بەجێ تیمەکانی شارەوانی و بەرگری شارستانی و ئاوەڕۆ بەئەرکی خۆیان هەڵسان.

جێگەی باسە، هۆکاری هەڵسانی ئاوی بارانی ئەمڕۆ بەهۆی بارانی بەخوڕ، نەبووە هۆی زەرەو زیان، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە تیمەکان سەرجەم ئاوەڕۆکانیان پاککردبووەوە، د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر دوای بەسەر کردنەوەی هەموو شوێنەکان، جەختی لەسەر ئەوەکردەوە کە دەبێت چارەسەری بنەڕەتی بۆ ئەو شوێنانە بکرێت.