پارێزگاری هه‌ولێر پێشوازی لە باوک و ئەو کچە منداڵە حەوت ساڵییە کرد کەتاوانی بەرامبەر کراوە

پارێزگاری هه‌ولێر پێشوازی لە باوک و ئەو کچە منداڵە حەوت ساڵییە کرد کەتاوانی بەرامبەر کراوە

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 2020.2.23 لەدیوانی پارێزگا، د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر، پێشوازی لە باوک و ئەو کچە منداڵە حەوت ساڵییە کرد کە تاوانی بەرامبەر کراوە.

لەسەرەتای دیدارەکەدا پارێزگاری هەولێر، دڵنیایی دایە باوکی ئەو منداڵە و کەس و کاری کە دۆسییەکە بەداد پەروەری دەڕوات و تۆمتبارانی ئەو تاوانەش کە درهەق بەو منداڵە ئەنجامیانداوە بە سزایی عادیلانەی خۆیان دەگەن، هەرکەسێکیش لەهەر پێگە و مەقامێک بووبێ هەڕەشەی لێکردبن یان بەشێوەیەک لە شێوەکان دەستێوەردانی سلبیان لەدۆسییەکەدا کردبێت بەزووترین کات لێکۆڵینەوەیان لێدەکەین، هیچ کەس پارێزبەندی لەسەر نییە لەو بابەتە و بەسزایی یاسایی خۆیان دەگەن.

د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر هەروەها وتی، "ئێمە کەس و کاری ئێوەیەن، ئەو کچەش کچی ئێمەیە، لەهەموو ڕوێکەوە هەرچی پێویستبێ بۆی ئەنجامدەین، دڵنیابن کە تۆمەتبارانیش لەدادگایەکی عادیلانە کە تاوانەکەیان لەسەر ساغ دەێبێتەوە بەسزایی توندی یاسایی خۆیان دەگەن"، پارێزگاری هەولێر جەختی لەوەشکردەوە کە دەبێت ئەو منداڵە بۆ خوێندن بگەڕێتەوە، بۆ ئەو مەبەستە بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێز وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێوشوێنی پێویست گیرایە بەر.