بەگوژمەى (1 ملیار دینار) لە سەر بودجەى پارێزگا، بینایەى بەڕێوەبەرایەتى نەهێشتنى تاوانى شەقڵاوە دروستکراوە

پێنجشەممە 2023.6.22، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە مەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە تەواوبوونى کارەکانى پڕۆژەکە، بە یاوەرى ڕزگار ئەنوەر، بەرپرسی لقی24ی سەفینی پارتی و مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و قائیمقامی شەقڵاوە و ژمارەیەکی تر لە بەرپرسانی حزبی و حکومی ناوچەکە، بنایەی نوێی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوانی شەقڵاوەی بەسەرکردەوە، کە بەگوژمەی ( 1 ملیار دینار) لەسەر بودجەى پارێزگاى هەولێر و لەسەر ڕووبەرى 1800م دروست كراوه.

لە بەسەرکردنەوەکەیدا، پارێزگارى هەولێر لە نزیکەوە سەرجەم ژوور و هۆڵەکانى بیناکەى بەسەرکردەوە و دەستخۆشى لە سەرپەرشتیارانى پڕۆژەکە کرد و هیواى سەرکەوتنى لە کارەکانیان بۆ ئەفسەر و پلەدار و کارمەندانى بەڕێوەبەرایەتى نەهێشتنى تاوانى شەقڵاوە خواست.