لەهەولێر .. رێورەسمی رادەستکردنی مانوێلی تەکنیکی سوپەر پەیڤ بەڕێوەچوو

لەهەولێر .. رێورەسمی رادەستکردنی مانوێلی تەکنیکی سوپەر پەیڤ بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ دوشەممە 2020.2.24، لە ھۆڵی شەهید سەعد عەبدوڵا لە ھەولێر، بەئامادەبونی ئەندازیار دانا عەبدولکەریم حەمەصالح وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و د.فرسەت سۆفی پارێزگاری ھەولێر و محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان و ژمارەیەکی دیکە لە بەڕێوەبەرە گشتییەکان و بەپرسانی حکومی و بەڵێندەران و شارەزایانی بوارەکە، رێورەسمی رادەستکردنی مانوێلی تەکنیکی سوپەر پەیڤ بەڕێوەچوو.

دوای پێشکەشکردنی ووتاری وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەم تەکنەلۆجیایەیە گرنگ و پێشکەوتووەی بواری قیرتاوکردنی رێگاوبان، لەلایەن د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر بڕوانامە بەسەر ژمارەیەک لە دەرچوانی خولی سوپەر پەیڤ دابەشکرا.

سوپەر پەیڤ تەکنەلۆجیایەکی گرنگ و پێشکەوتووە بۆ بواری قیرتاوکردن، رێکاری ئەنجامدانی ئەم تەکنەلۆجیایە لە عێراق و ھەرێمی کوردستان نەبووە، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێم لەگەڵ تاقیگەکانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک ھەڵساون بەئامادەکردنی مانوێلێکی تەکنیکی تایبەت بە ڕەوشەکانی سوپەر پەیڤ بەھاوکاری و سەرپەرشتی د. حسین بھیە مامۆستا لە زانکۆی ویسکنسن و سەرۆکی سەنتەری توێژینەوە و ئەسفەلتی مۆدیفای کراو (MARC)ی ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا.