پارێزگاری هەولێر، سەردانی نەخۆشخانەی نانەکەلی کرد
پارێزگاری هەولێر، سەردانی نەخۆشخانەی نانەکەلی کرد
شەو چوارشەممە 2023.6.28، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوری نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند و د.دلۆڤان محمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر و عەقید خەسرۆ غازی، بەرێوەبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگا، بە مەبەسی جەژنە پیرۆزە و لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئەرک و کارەکانیان و پێشوازیکردن لە نەخۆش و هاوڵاتییان، سەردانی نەخۆشخانەی نانەکەلی کرد.
پارێزگاری هەولێر، دوای ئەوەی یەکە یەکەی بەشەکانی نەخۆشخانەکەی بەسەرکردوە و بە دواداچوونی بۆ چۆنیەتی ڕێڕەوی چارەسەرییە پزیشکیەکان کرد، جەژنە پیرۆزە و گفتوگۆی لەگەڵ یاوەری نەخۆشەکان و هاوڵاتییان کرد سەبارەت بە وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی و مامەڵە و شێوازی پێشوازیکردنی کارمەندانی نەخۆشخانەکە.
پاشان وێڕای پیرۆزبایی جەژن، ستایشی ماندووبوون و شەونخونی بەڕێوەبەر و سەرجەم پزیشک و کارمەندانی تەندروستیی و بەڕێوەبەر و دەستە کارگێڕی نەخۆشخانەکەی کرد، بۆ ئەو کارانەی ئەنجامی دەدەن لەچارەسەرکردنی نەخۆشەکان، بەتایبەتی لە ڕۆژانی جەژن.