پرۆژەی دروست کردنی شەقامێکی 30م لە گەڕەکی هەولێری نوێ
پرۆژەی دروست کردنی شەقامێکی 30م لە گەڕەکی هەولێری نوێ، بە گوژمەی (170 ملیۆن دینار) لە سەر داهاتی 15٪ی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر.
ئەم شەقامە بە شەقامێکی سەرەکی دادەنرێت کە درێژی شەقامەکە نزیکەی (٨٠٠م)ە لە ئێستاشدا کارکردن تێیدا بەردەوامە و لە برگەی لێدانی کربستۆنەو وە تایبەتمەندی و گرنگی ئەم شەقامە دەبەسترێتەوە بە دوو شەقامی سەرەکی( (٦٠م و ٣٠م)و وە لە هەمان کاتدا بە ١٤ شەقامی دیکەی شەقامە ناوخۆیەکانی گەرەکی هەولێری نوێ ) دەبەسترێتەوە کە ئەمەش دەبێتە ئاسانکاری بۆ هاتووچۆی هاوڵاتیانی گەرەک بەتایبەتی و شوفێران بەگشتی کە لە ئایندەیەکی نزیکدا بە رووی هاوڵاتیاندا دەکرێتەوە.