لە هەولێر ... دەستکرا بە كۆكردنەوەی سەگ و گواستنەوەیان بۆ شڵتەری داڵدەدانی سەگی بێلانە
لە هەولێر ...
دەستکرا بە كۆكردنەوەی سەگ و گواستنەوەیان بۆ شڵتەری داڵدەدانی سەگی بێلانە
لە پێناو کەمکردنەوە و نەهێلانی سەگى بێلانە لە سەر شەقام و ناو بازاڕ و شوێنە گشتییەکان، کە بەهۆی بڵاوبوونەوەیان لەو شوێنانە جگە لەوەى لە ڕووى تەندروستیەوە هۆکارێکن بۆ بڵاوبوونەوەى نەخۆشییە گوازراوەکان، بوونەتە مەترسیش بۆ سەر گیانی هاووڵاتییان بە تایبەتی منداڵان، رۆژی شەممە 2023.7.8، دەستکرا بە هەڵمەتی كۆكردنەوەی سەگەکان و گواستنەوەیان بۆ شڵتەری سەگی بێلانە و هەڵمەتەکەش بەردەوامە.
جێگەی باسە، لە ماوەی ڕابردوو بە گوژمەی (455 ملیۆن دینار) لە سەر بوودجەی پارێزگای هەولێر و لە سەر ڕووبەری 20 دۆنم زەوی لە دەرەوەى شارى هەولێر، دەستکرا بە دروستکردنی شڵتەرێکی داڵدەدانی سەگی بێلانە.