لەهەولێر زیاتر لە 20 ڕێستورانت و کافتریا سزادران

لەهەولێر زیاتر لە 20 ڕێستورانت و کافتریا سزادران

بەهۆی پابەند نەبوون بە ڕێنماییە تەندروستیەکان و بڕیارەکانی پارێزگای هەولێر سەبارەت بە خۆپارێزی لە ڤایرۆسی (کۆرۆنا)، زیاتر لە 20 ڕێستورانت و کافتریا سزادران.

دوای بەدواداچوون و چاودێریکردنی ڕێستورانت و کافتریاکانی سەنتەری شاری هەولێر لە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی پارێزگای هەولێر و ڕێنماییە تەندروستییەکان، پۆلیسی شارەوانی سەر بە قایمقامیەتی ناوەند و لێژنەی دەستەی گەشت و گوزار هەڵسان بە پشکنینی ڕێستورانت و کافتریاکانی سەنتەری شاری هەولێر. لە ئەنجامدا (28) ڕێستورانت و کافتریا بەهۆی سەرپێچی و پابەند نەبوون بە ڕێنماییە تەندروستیەکان و بڕیارەکانی پارێزگای هەولێر، سزایی دارایی (غرامە) کران، دوای داخستنی شوێنەکانیش بەڵێنامە لەخاوەنەکایان وەرگیرا بۆ دووبارەنەکردنەوەی سەرپێچییەکان.