کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە توندوتۆڵکردنی خاڵە سنوورییەکان و بازگەکانی هەولێر بەڕێوەچوو

کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە توندوتۆڵکردنی خاڵە سنوورییەکان و بازگەکانی هەولێر بەڕێوەچوو

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 2020.3.4 د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، لەدیوانی پارێزگا بەئامادەبوونی هێمن قادر جێگری پارێزگار بۆ کاروباری کارگێڕی گشتی، بەمەبەستی توندوتۆڵکردنی خاڵە سنوورییەکان و بازگەکانی هەولێر، لە پێناو بەرگرتن و خۆ پارێزی لەنەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەگەڵ هەریەک لە قایمقامی ناوەندی هەولێر و قایمقامی قەزای چۆمان و بەڕێوەبەرانی گشتی تەندروستی و ئاسایشی هەولێر و ئاسایشی سۆران و بەڕێوەبەری خاڵی سنووری حاجی ئۆمەران کۆبۆوە.

لەکۆبوونەوەکەدا باس لەو ڕێکارانە کرا کە بۆ خۆپارێزی لە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا و پاراستن و سەلامەتی هاوڵاتیان لە خاڵە سنوورییەکان و بازگەکانی سنووری پارێزگای هەولێر دەستی پێکردووە، بۆ ئەومەبەستەش کۆبوونەوە ڕێوشوێنی دیکەی پێویستی گرتەبەر.