نوێنەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشمەرگەی تێکۆشەری کورد سەید کاکە بەسەر دەکاتەوە ..

نوێنەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشمەرگەی تێکۆشەری کورد سەید کاکە بەسەر دەکاتەوە ..

نوێنەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشمەرگەی تێکۆشەری کورد سەید کاکە بەسەر دەکاتەوە ..

ئەمشەو 24-7-2023 بەمەبەستی هەواڵ پرسین و دڵنیابوون لە تەندورستیان، ئومێد خۆشناو بە نوێنەرایەتی رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی پێشمەرگەی تێکۆشەر سەید كاكەی کرد…..
لەو سەدانەیدا سڵاوو هەواڵپرسینی رێزدار مەسرور بارزانی بە سەید کاکە گەیاندو ئامادەباشی نیشاندا بۆ هەر داخوازیەكیان، چونکە سەید کاکە یەكێكە لە تێکۆشەرە دیار و درەوشاوەکانی بزاڤی ئازادیخوازی کورد…
هاوکات نوێنەری سەرۆکی حکومەتی کوردستان هیوای تەندورست باشی بۆ سەید کاکە خواست و بە وردیەوە گوێ لە وتە پڕ لە حیکمەتەکانی گرت و بوونی کەسایەتی وەك سەید کاکەی بۆ گەلی کوردستان و هەولێر بە شانازی وەسفکرد، کە سەرەپای ژیانی بۆ کورد و کوردبوون تەرخان کردووە و لە هەر پلەو پۆستێك بەرپرسیاریەتی بە ئەستۆوە گرتبێ مۆرکی دڵسۆزی و نەزاهەتی خۆی تێدا نەخشاندووە…
لە لایەن خۆیەوە سەید کاکە سوپاس و پێزانینی ئاراستەی بەرێز مەسرور بارزانی کرد کە لە هەواڵی ئەوی پرسیوەتەوە…
هاوکات بەسەرکردنەوەی پارێزگاری هەولێری بەبەرزی نرخاندو ستایشی هەوڵ کۆششەکانی کرد کە ماندوو نەناسانە کار بۆ هەولێر دەکات …