پۆلیس دەست بەسەر چەندین نێرگەلە دادەگرێت

پۆلیس دەست بەسەر چەندین نێرگەلە دادەگرێت

شەوی ڕابردوو لەچوارچێوەی هەڵمەتی خۆپارێزی لەنەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا و جێ بەجێکردنی بڕیار و ڕێنماییەکانی پارێزگای هەولێر، پۆلیسی هەولێر لەپشت بازگەی هەولێر هەڵمەتێکی بۆ دەست بەسەرداگرتنی نێرگەلە دەست پێکرد.

لەهەڵمەتەکەدا هەموو ئەو کەسانەی لەپشت بازگەی هەولێر نێرگەلەیان دەکێشا، لەلایەن پۆلیسەوە دەست بەسەر نێرگەلەکانیان داگیرا و ئاگاداریش کرانەوە ئەگەر دووبارەی بکەنەوە ڕێکاری یاسایی توندیان لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر.

جێگەی باسە بە بڕیاری پارێزگای هەولێر لەڕۆژی 2020.2.28وە تا کاتێکی نادیار لەسەرجەم کافتریا و شوێنە بازرگانی و گشتییەکان نێرگەلە و نێرگەلەکێشان قەدەغەکراوە و هەرکەس و لایەنێکیش سەرپێچی بڕیارەکە بکات، ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە.