لە سۆران بە چاندنی دار یادی 29 ساڵەی ڕاپەڕینی شارەكە كرایەوە

لە سۆران بە چاندنی دار یادی 29 ساڵەی ڕاپەڕینی شارەكە كرایەوە

ئه‌مڕۆ سێ شەممە 2020.3.10 لە یادی 29 ساڵەی ڕاپەڕینی خەڵكی تێكۆشەری سنووری قەزای سۆران، بەئامادەبوونی د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەک لە بەرپرسیانی دیکەی دەڤەرەکە، لە هۆڵی بۆنەکانی شاری سۆران، دەست بە هەڵمەتی چاندنی چەندین نەمام کرا.

هەڵمەتی دارچاندن و زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی کە لەلایەن پارێزگای هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ شارەوانییەکانی سنوری پارێزگای هەولێر لەهەموو قەزاو ناحییەکانی سنوری پارێزگا دەستی پێکردووە بەردەوامە و ئەمڕۆش بە بۆنەی 29 ساڵەی ڕاپەڕینی خەڵكی تێكۆشەری سنووری قەزای سۆران، 29 دار لە باخچەی هۆڵی بۆنەکانی سۆران چاندرا.