پارێزگای هەولێر یادی کارەساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ بەرز ڕادەگرێ

پارێزگای هەولێر یادی کارەساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ بەرز ڕادەگرێ

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 2020.3.16، لەیادی 32 ساڵەی كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌لایه‌ن ڕژێمی دیكتاتۆری بەعس، بەئامادەبوونی د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر و ئەندازیار عەلی ڕەشید سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و جێگری پارێزگار و قایمقام و بەڕێوەبەرانی ئاسایش و پۆلیسی هەولێر و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی و ژمارەیەکی دیکە لەبەرپرسانی ئیداری شارەکە، لەبەردەم بیناییەی پارێزگای هەولێر بە پێنج خولەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ئەو کارەساتە یادەکەیان بەرز ڕاگرت.