پارێزگاری هەولێر، ئەو گەڕەک و ماڵانەی بەسەرکردەوە کە بەهۆی هەڵسانی ئاوی باران زەرەمەندبوونە

پارێزگاری هەولێر، ئەو گەڕەک و ماڵانەی بەسەرکردەوە کە بەهۆی هەڵسانی ئاوی باران زەرەمەندبوونە



ئەمڕۆ 2020.3.18 د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، ئەو گەڕەک و ماڵانەی بەسەرکردەوە کە بەهۆی هەڵسانی ئاوی باران زەرەمەندبوونە.

پارێزگاری هەولێر، ڕایگەیاند: هەموو توانامان دەخەینە گەڕ بۆ چارەسەری بنەڕەتی ئەو شوێنانەی لەوەرزی زستان بەهۆی باران بارین دووچاری هەڵسانی ئاودەبن.

لەمبارەیەشەوە پارێزگاری هەولێر تیمەکانی پارێزگا و شارەوانی ڕاسپارد بۆ گەیاندنی کۆمەک و هاوکاری پێویست سەرژمێری ئەوشوێنانە بکەن کە زەرەرمەند بوونە، جەختیشی لەوەکردەوە کە دەبێت چارەسەری ئاوەڕۆیی گەڕەکەکان بکرێت.