هەولێر.. لە یادی لەدایكبوونی سەرۆك بارزانی و دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان دا مەراسیمێك بەڕێوە جوو

هەولێر.. لە یادی لەدایكبوونی سەرۆك بارزانی و دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان دا مەراسیمێك بەڕێوە جوو

هەولێر.. لە یادی لەدایكبوونی سەرۆك بارزانی و دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان دا مەراسیمێك بەڕێوە جوو

ئەمڕۆ رێكه‌وتی 16ی ئاب، 2023 به‌ بۆنه‌ی 77 ساڵەی لەدایکبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی، هاوكات (77)مین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، به‌ ئاماده‌بوونی بەشێك ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی ( پ د ك ) و ژمارەیەک لە وەزیرو پەڕلەمانتارو بەرپرسانی حکومی و فەرماندەکانی پێشمەرگە و تێکۆشەرانی دێرین و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و هه‌وادارو کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان" مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێر، مەراسیمێکی جەماوەریی فراوانی ڕێکخست.
لە مەراسیمه‌كه‌دا بەرپرسی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێر، لە وتەیەكیدا، ئاماژەی به‌ یادی پڕ شکۆ و سەروەری ١٦ـی ئابی مەزن و له‌دایكبوونی رابه‌ری نه‌ته‌وه‌یی كورد سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی كردو ئه‌م یاده‌ی به‌ مێژوویی وه‌سفكرد" به‌ جۆرێك پێویسته‌ ئەم رۆژە دیرۆكیه‌ بەپیتی زێڕینی بنوسرێته‌وه‌
هاوكات دروستبوونی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی مستەفا بارزانی نه‌مر به‌ زه‌رووره‌تی مێژوویی ناساند، به‌راده‌یه‌ك هاتنی پارتی له‌و كاته‌دا هه‌ستیاره‌دا وه‌ك وەرچەرخانێكی نوێ زیندووكردنه‌وه‌ی رۆحی بەرگری كردن له‌ دۆزی لە كورد و كوردستان هاته‌ تۆمار كردن و هەر لەم پێناوەشدا شۆڕشی ئەیلوول و پاشان شۆڕشی گوڵانی پێشكەوتنخوازی بەرپا كرا..
هه‌ر لە مەراسیمەكەدا تیپی کۆڕاڵی ئۆرکێسترای کوردستان، ژمارەیەک سروود و گۆرانییان پێشکەش کرد.