پارێزگای هەولێر ناحییەی کەورگۆسکی بەسەرکردەوە

پارێزگای هەولێر ناحییەی کەورگۆسکی بەسەرکردەوە

لەدرێژەی سەردانەکەیدا بۆ سنووری قەزایی خەبات، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ 2020.3.31 د.فرسەت سۆفی پارێزگای هەولێر بەیاوەری هێمن قادر جیگری پارێزگار و قایمقامی قەزایی خەبات بەوەکالەت و ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئیداری ناوچەکە، سەردانی ناحییەی کەورگۆسکی کرد و لەلایەن بەڕێوەبەری ناحییە بەوەکالەت و ژمارەیەک بەرپرسانی بەگەرمی پێشوازیی لێکرا.

لەدانیشتنێکدا پارێزگاری هەولێرتیشکی خستە سەر ئەوەی بۆ لەمەودوا پێویستە تەواوی دام دەزگاکانی ناوچەکە وەک یەک تیم هەماهەنگ بن و بەیەکەوە ئەرک و فەرمانەکان ڕاپەڕێنن، هەروەها جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە ئەو ماوەیەوە لەو بارودۆخە نەخوازراوەی کە بەهۆی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دووچاری هاتووین، دەزانین هەموولایەک ماندوون، ماندووبوونی هەموولایەکمان لەبەرچاووە، سوپاستان دەکەین و دەست خۆشیتان لێ دەکەین، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بە پێویستی دەزانین هێشتا و زیاتر لە پێناوی پاراستنی گیانی هاوڵاتییان و بەرگرتن لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەوڵ و هەنگاوەکانمان چڕتر بکەینەوە.

پاشان لەلایەن بەڕێوەبەری ناحییە بەوەکالەت و بەرپرسانی ناحییەی کەورگۆسک، باس لە کەم و کوڕیی و پێداویستیەکانی ناوچەکە کرا، د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، هەرچیتان پێویست بێت ئێمە پاڵپشت و هاوکارتانین و جێ بەجێ دەکەین.