لە گوێڕ.. چەندین پڕۆژەى خزمەتگوزارى جێبەجێ دەکرێن
لە گوێڕ..
چەندین پڕۆژەى خزمەتگوزارى جێبەجێ دەکرێن
لەئێستادا لەسنووری ناحیەی گوێڕ، چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری کەوتوونەتە بواری جێبەجێکردن لەوانە قیڕتاوکردنی شەقامەکانی گەڕەکی سەلاحەددین لە ناو ناحیەکە و قیڕتاوکردنی چەندین ڕێگای گوندەکانی سنوورەکە، ھەروەھا ڕاکێشانی پڕۆژەی ئاوی خواردنەوە لە زێی گەورە بۆ ژمارەیەک گوندی سنووری گوێڕ و نۆژەنکردنەوەى پردی گوێڕ کە پارێزگاکانی مووسڵ و کەرکووک و ھەولێر بەیەکەوە دەبەستێتەوە و درێژترین پردی عێراقە.
ئەمساڵیش بە گوژمەی (7 ملیار دینار) لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان دواى تەواوبوونى ڕێکارەکانی خەرج کردن، چەندین پڕۆژەى دیکە لە سنووری ناحییەى گوێڕ جێبەجێ دەکرێن.