پارێزگاری هەولێر، هاوڕێ لەگەڵ وەزیری تەندروستی، ناحییەی حاجی ئۆمەرانی بەسەرکردەوە

پارێزگاری هەولێر، هاوڕێ لەگەڵ وەزیری تەندروستی، ناحییەی حاجی ئۆمەرانی بەسەرکردەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ 2020.4.2 لەچوارچێوەی سەردانەکەی بۆ دەڤەرەکە، د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، هاوڕێ لەگەڵ د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی، بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر و قایمقامی قەزای چۆمان، ناحییەی حاجی ئۆمەرانی بەسەرکردەوە.

لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەڕێوەبەری ناحییەی حاجی ئۆمەران و بەرپرسانی ناحییەکە، پارێزگاری هەولێر وێڕای دەستخۆشی و سوپاس کردنییان لەئەنجامدانی ئەرک و فەرمانەکان، دوای کرد هەرچی لەتواندا هەیە بۆ بەرگرتن لەڤایرۆسی کۆرۆنا و پاراستنی هاوڵاتیانی ناوچەکەتان درێغی لێ نەکەن، وتیشی، "ئێمە ئەمڕۆکە لە قۆناغێکی هەستیارداین، پێویست دەکات وەک ئەرکێکی مێژوویی شەو و ڕۆژ بخەینە سەر یەک لەپێناوی پاراستن و پارێگاریکردن لە هاوڵاتییان، باشمان هێناوە، قۆناغی سەختمان بڕیوە و کەمان ماوە، لەم چەند ڕۆژەی داهاتووشدا بەرچاوومان ڕوون دەبێت".