پارێزگاری هەولێر و وەزیری تەندروستی، کۆمەڵگایی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانیان بەسەرکردەوە

پارێزگاری هەولێر و وەزیری تەندروستی، کۆمەڵگایی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانیان بەسەرکردەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ 2020.4.2 د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، هاوڕێ لەگەڵ د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر و قایمقامی قەزای چۆمان، بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگایی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران و مەرزی حاجی ئۆمەرانیان بەسەرکردەوە و لەلایەن بەڕێوەبەر و کارمەندانی کۆمەڵگایی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران پێشوازییەکی گەرمییان لێکرا.

وەزیری تەندروستی و پارێزگاری هەولێر، دوای بەسەرکردنەوەی تاقیگەی تەندروستی و شوێنی موسافران و بەش و هۆبەکانی بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو، لە خاڵی سنووری مەرزی حاجی ئۆمەران لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران، هەموو ئەو ڕێوشوێنە تایبەتانەیان بەسەرکردەوە کە بەمەبەستی خۆپارێزی و بەرگرتن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیراوەتەبەر.