کۆمپانیایی (جوهرة البخيت)، (2 مینی پاس و 3 ئۆتۆمبێل)ی بەخشی بە تەندروستی هەولێر

کۆمپانیایی (جوهرة البخيت)، (2 مینی پاس و 3 ئۆتۆمبێل)ی بەخشی بە تەندروستی هەولێر

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2020.4.8 د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی هەولێر و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر، پێشوازی لە (ئەحمەد شهاب ئەحمەد) بەڕێوەبەری کۆمپانیایی (جوهرة البخيت) بۆبازرگانی ئۆتۆمبێل کرد.

کۆمپانیایی ناوبرا، پێنج ئۆتۆمبێلی بەخشی بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، کە بریتی بوو لە(2 مینی پاس و 3 ئۆتۆمبێلی ساڵون)، لەلایەن پارێزگاری هەولێر دەست خۆشی و سوپاسی ئەو هەنگاوەیان کرا و ئاماژەی بەوەدا لەو بارودۆخە نەخوازراوەی کە ڕووبەڕوومان بۆتەوە، هیوادارین نموونەی وەک ئێوە زۆربێت لە هاریکاری کردن و هەماهەنگی کردنی کەرتی تەندروستی.