پارێزگارى هەولێر، پێشوزای لە كونسولی هیندستان كرد
پارێزگارى هەولێر، پێشوزای لە كونسولی هیندستان كرد
ئه‌مڕۆ یەکشه‌ممه 2023.9.17، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازی له مەدان گۆپاڵ، كونسولی گشتیی هیندستان له هەولێر كرد.
له دیدارێكدا كونسولی هیندستان، سوپاسی ئه‌و پێشوازیه و هاوكاری و ئاسانكارییه‌كانی پارێزگاى هەولێرى كرد بۆ كونسولخانه‌ی وڵاته‌كه‌یان و هیوای به‌رده‌وامیی ئه‌و هاوكارییانه‌ی خواست، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندییه‌كاندا و ئاماده‌ییی خۆی بۆ پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له هه‌موو بواره‌كاندا و هاوكاریكردنی پارێزگاى هەولێر له‌و بوارانه‌ی كه پێویسته، نیشان دا.
لەلای خۆیه‌وه پارێزگارى هەولێر، وێڕاى پیرۆزبایی بەبۆنەى دەستبەکاربوونى وەک کونسڵى وڵاتەکەى لە هەولێرى پایتەخت هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له ئه‌ركەکانیدا و پاڵپشتی و هاوكاریی پارێزگاى هەولێری بۆ كار و چالاكییه‌كانی و سەرخستنى کارەکانى نیشان دا، هه‌روه‌ها هیوای خواست په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پارێزگاى هەولێر و کونسڵخانەى هیندستان له هه‌موو بواره‌كاندا په‌ره‌ی زیاتری پێ بدرێت به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی ئابووری و بازرگانی و كولتووری و هونەرى و ڕۆشنبیری و سوودوه‌رگرتن له پسپۆڕیی پزیشکى وڵاتى هیندستان.
لەتەوەرێکى تر‌ى دیدارەکەدا، باس لەو هاوڵاتییە هندیانە کرا کە لە هەولێر پایتەخت کاردەکەن، لەوبارەیەشەوە پارێزگارى هەولێر جەختى لەسەر ئەوەکردەوە کە هەموو پاڵپشتى و ئاسانکارییەکیان پیشکەش دەکات، ئاماژەى بەوەشدا کە بەخۆشحاڵییەوە جالیەى هیندى کەمترین گرفت و کێشەیان هەیە و وتى "وەک حکومەتى هەرێم و پارێزگاى هەولێر، خۆشحاڵین جگە لە کارکردنى هاولاتییانى وڵاتەکەتان لە هەولێر پایتەخت سود لە کۆمپانیاکانى وڵاتەکەشتان وەربگرین، بۆ ئەو مەبەستەش دەرگای ئێمە بەڕووی هەموو ئەو کۆمپانیانە کرایەوە کە دەیانەوێت بێنە هەولێر و کار بکەن، ئێمەش لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەکان ئامادەین هەموو ئاسانکارییەکیان پیشکەش بکەین".
پاشان گفتوگۆ لەبارەى بارودۆخى ناوچەکە بەگشتی کرا و تیشک خرایە سەر کۆمەڵێک پرس و بابەتى دیکەى پەیوەندیدار بەهەردولا.