پارێزگاری هەولێر خانەی بەساڵاچووانی هەولێر بەسەرکردەوە
ئهمڕۆ سێ شەممە 2020.5.5 د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر بەیاوەری هەر یەک لە هێمن قادر فهقێ جێگری پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی قەزای ناوەند و یوسف چاوشین بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر، خانەی چاودێری بەساڵاچووانی هەولێری بەسەرکردەوە.
پارێزگاری هەولێر لەسەردانەکەیدا بۆ خانەی چاودێری بەساڵاچووانی هەولێر، لەکەم و کوڕییەکانی خانەی ناوبراو و ڕەوشی تەندروستی و پێداویستییەکانی بەساڵاچووانی کۆڵییەوە و هەروەها هاوکاری بەسەر بەساڵاچووانی خانەکە و ئەو ستافەی کە لەماوەی ڕابردوو ماندوو بوونە بەئەرک و کارەکانییان لەخانەکەدا دابەشکرد.