بەبۆنەى لە دایکبوونی پێغەمبەرى مەزن، حەزرەتی محه‌مه‌دولمسته‌فا (د.خ)، پارێزگارى هەولێر، سەردانى چەند مزگەوتێک و سەنتەرى بازاڕى شارى کرد

ئەمڕۆ چوارشەممە 2023.9.27، بەبۆنەی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام پێشەواى مرۆڤایەتى و فەخری کائینات حەزرەتی محه‌مه‌دولمسته‌فا (دروودی خوای لەسەر بێت) ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەیاوەرى هەریەک لە مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و ئەکرەم ئەحمەد، یاریدەدەرى پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و عەقید خه‌سره‌و غازی، بەڕێوەبەرى کاروبارى ناوخۆى پارێزگا، سەردانى مزگەوتى نێو بازاڕ و مزگەوتى شێخى چۆلى و مزگەوتى سەواف و قەیسەرى و سەنتەرى شارى کرد، کە ئەمڕۆ بەمبۆنەیەوە ژمارەیەکى زۆرى هاوڵاتییانى شارى هەولێرى پایتەخت، بە چالاکی و شێوازی جیاواز خۆشەویستی خۆیان بۆ پێغەمبەری ئیسلام دەردەبڕى و لە نێو سەنتەرى بازاڕ و شەقام و تەکیە و خانەقا و مزگەوتەکان مەولوودیان سازکرد و بە گوتنەوەی سروودە ئایینیەکان و دابەشکردنى خواردن و شیرینی یادەکەیان بەرز ڕاگرت.

جێگەی باسە، ساڵانە هەر لەسەردەمی سووڵتان مزەفەرەوە لە هەولێرى پایتەختی هەرێمى کوردستان وەک نەریتێک یادی لەدایکبوونی پێشەواى مرۆڤایەتى و فەخری کائینات حەزرەتی محه‌مه‌دولمسته‌فا (دروودی خوای لەسەر بێت) بە رێکخستنی مەولوود و گوتنەوەی سروودە ئایینیەکان و چەند چالاکییەکی دیکە جۆراو جۆر دەکرێتەوە.