پارێزگاری هەولێر، لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشت و گوزارى هەولێر کۆبۆوە
پارێزگاری هەولێر، لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشت و گوزارى هەولێر کۆبۆوە
ئەمڕۆ چوارشەممە 2023.10.4، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە چوارچێوەى سەردانیکردنى فەرمانگە و دام و دەزگاکان و بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەرێوەچوونى کارەکان و ڕاییکردنى کاروبارى هاوڵاتییان و گرنگی و بایەخدانى زیاتر بە کەرتى گەشت و گوزار، سەردانى بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشت و گوزارى هەولێرى کرد و لەگەڵ دلێر محمەد، بەڕێوەبەرى گشتیی و سەرجەم بەڕێوەبەرانى کۆبۆوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، پارێزگاری هەولێر، وێڕاى دەست خۆشە لە بەڕێوەبەرى گشتیى و بەرێوەبەران و فەرمانبەران، کە توانیویانە سەرکەوتووانە کارەکانیان ئەنجامبدەن، تیشکى خستەسەرئەوەى وەکو پارێزگاى هەولێر ڕەزامەندین لە کارەکانتان، بەڵام پێویستە لە سەر هەموو لایەکتان هەماهەنگ و هاوکاربن و وەک یەکتیم ئەرک و کارەکانتان لە خزمەتکردنی زیاترى هاوڵاتییانى شارەکەمان بێت و گوتى: "ئامانجی ئێمە لە چوارچێوەی بەرنامەی کاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەکو پارێزگاى هەولێر خزمەتکردنی هاوڵاتییانی سنووری پارێزگاکەمانە بەبێ جیاوازی".
لە تەوەرێکى ترى کۆبوونەوەکەدا، بەگشتیی باس لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئەرک و کارەکان کرا و تیشک خرایەسەر چارەسەرکردنى کەم و کوڕی و کێشە و پێداویستی بەڕێوەبەرایەتییەکە، لەوبارەیەشەوە پارێزگارى هەولێر ڕایگەیاند: "وەک پارێزگاى هەولێر پاڵپشت و هاوکارتانین".
پاشان پارێزگارى هەولێر بەیاوەرى بەڕێوەبەرى گشتیى سەرجەم هۆبە و بەشەکانى بەڕێوەبەرایەتیەکەى بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە گوێى لە هاوڵاتییان و فەرمانبەرانى بەڕێوەبەرایەتییەکە گرت و لە کەم و کوڕی و گرفتەکانى کۆڵییەوە و جارێکی تر تەئکیدی لە سەر هەموو پاڵپشتی و هاوکاریەک کردەوە و دڵنیاشی کردن ئەوەی لە توانادابێت و بکرێت درێغی ناکات و بۆیان جێبەجێ دەکات.