هەولێر: رێوڕەسمی رۆژی نیشتیمانی میللی چین بەرز راگیرا

هەولێر: رێوڕەسمی رۆژی نیشتیمانی میللی چین بەرز راگیرا

هەولێر: رێوڕەسمی رۆژی نیشتیمانی میللی چین بەرز راگیرا

ئەمشەو چوارشەممە 4-10-2023 نوێنەری سەرۆک مەسعود بارزانی و نوێنەری بەرێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نوێنەری بەرێز سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەشداریان لە رۆژی نیشتیمانی کۆماری میللی چین کرد، کە لەلایەن کونسوڵخانەی ئەو وڵاتە بە بۆنەی ( 74 )مین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری میللی چین لە هەولێر ساز کرابوو.
ئامادەبووان ئەو رۆژەیان لە کونسوڵگەری چین لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بە گەل و حکومەتی ئەو وڵاتە پیرۆز کردو پەیوەندی توندوتۆڵ و هەماهەنگی بەردەوامیان دووپاتکردەوە…
لەو مەراسیمەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە وەزیر و نوێنەری حیزب و لایەنی سیاسی و نوێنەرو بالیۆزو نێردەیی وڵاتان ئامادەبوون …
ساڵانە بەبۆنەی ساڵیادی رۆژی نیشتیمانی وڵاتی چین چەندین چاڵاکی بەڕێوەدەجێت …