بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕێورەسمی تایبەتی خوێندنەوەی مەولوودی پێغەمبەری بەڕێوەچوو
ئەمشەو هەینی 6-10-2023 بەبۆنەی یادی لە دایکبوونی پێشەواى مرۆڤایەتى و فەخری کائینات حەزرەتی محەمەد (درودى خواى لە سەربێت) بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەکی دیکە لەبەرپرسانی حزبی و حکومی و پیاوانی ئاینی و هاوڵاتییانی شاری هەولێر و کاسبکاران، لە ژمارەیەك لە مزگەوت و تەکیەو خانەقا و گەرەکەکان ڕێورەسمی تایبەتی خوێندنەوەی مەولوودی پێغەمبەری بەڕێوەچوو.
جێگەی باسە، ساڵانە لە هەولێرى پایتەختی هەرێمى کوردستان یادی لەدایکبوونی پێشەواى مرۆڤایەتى و فەخری کائینات حەزرەتی حەزرەتی محهمهد(درودى خواى لە سەربێت) بە رێکخستنی مەولوود بە گوتنەوەی سروودە ئایینیەکان و دابەشکردنى خواردن و شیرینی یادەکەیان بەرز ڕادەگیرێ .