پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە (یونادم کەنا) سکرتێری گشتی بزوتنەوەی دیموکراتی ئاشوری و شاندێکی یاوەری کرد

پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە (یونادم کەنا) سکرتێری گشتی بزوتنەوەی دیموکراتی ئاشوری و شاندێکی یاوەری کرد

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە 2020.5.17 د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، لەدیوانی پارێزگا، پێشوازی لە (یونادم کەنا) سکرتێری گشتی بزوتنەوەی دیموکراتی ئاشوری و شاندێکی یاوەری کە پێکهاتبوون لە (یەعقوب گۆرگیس) جێگری سکرتێری گشتی و (تلیان شلیمون) بەرپرسی لقی هەولێر و ژمارەیەکی دیکە لە ئەندامانی لێژنەی ناوەندی بزەوتنەوەی ناوبراو کرد.

لەدیدارەکەدا کە تاهیر عەبدوڵا جێگری پاریزگار و قایمقامی ناوەند ئامادەی بوو، وەفدی میوانی باسیان لە بڕیار و ڕێنماییەکانی بەرگرتن لە بڵاو بوونە ڤیرۆسی کۆرۆنا و ڕەوشی تەندروستی ناوچەکە کرد و دەست خۆشیان لە پارێزگای هەولێر و حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد بۆ ئەو هەوڵ و جدییەتەی لە پێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتییان گرتیانەبەر.

پاشان لەلایەن پارێزگاری هەولێر، وێڕای بەگەرمی بەخێرهێنان و خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی (یونادم کەنا) سکرتێری گشتی بزوتنەوەی دیموکراتی ئاشوری و شاندی یاوەری، ڕایگەیاند: "پارێزگای هەولێر بەهی خۆتان بزانن و ئێمەش وەک نوێنەری خۆتان، بۆ عەنکاوە و برایانمان لەو شارۆچکەیە کاری زۆرمان بەدەستەوە بوو، بەڵام بەهۆی ئەو بارودۆخە نەخوازراوەی کۆرنا هێنایەپێش نەمانتوانی ئەنجامیان بدین، لەداهاتوودا بەدڵنییایەوە هەرچی لەتواناماندا هەبێت درێغی لێناکەین".

پارێزگاری هەولێر هەروەها وتی: "وەکو ئیدارەی هەولێر بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانمان و پێكەوە ژیانی پێكهاتە ئاینی و نەتەوەیی و مەزهەبیەكان درێغی ناکەین، هەولێر هەمیشە شوێنی پێكەوە ژیانی ئاینی و نەتەوەیی و مەزهەبیەكان بووە و هەروەهاش دەمێنیتەوە، بەدڵنیاییەوە هیچ هێزێك ناتوانێت كە لێنێك لەو بارەیەوە لەنێوانماندا دروست بكات".