پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە شاندێکی لێژنەی شارەوانی و گەشت و گوزار و گواستنەوە و گەیاندنی پەرلەمانی کوردستان کرد

پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە شاندێکی لێژنەی شارەوانی و گەشت و گوزار و گواستنەوە و گەیاندنی پەرلەمانی کوردستان کرد


سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 2020.5.18 د. فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، بەئامادەبوونی هێمن قادر جێگری پارێزگار، لە دیوانی پارێزگا، پێشوازی لە شاندێکی لێژنەی شارەوانی و گەشت و گوزار و گواستنەوە و گەیاندنی پەرلەمانی کوردستان کرد.

لەدیدارەکەدا پارێزگاری هەولێر، وێڕای بەخێرهێنانی شاندی میوان، باسی لەو پلان و بەرنامانە کرد کە بۆ مەبەستی گەیاندنی خزمەتگوزارییەکانی وەک ئاو و کارەبا و زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی و ریسایکلینی زبڵ و خاشاکی شار و بوارەکانی دیکە کە لەبەرنامەی کاردابوونە، بەڵام بەهۆی کرۆنا و بەرگرتن لەبڵاو بوونەوەی ئەو ڤایرۆسە نەتوانرا وەک پێویست کاریان لەسەر بکرێت.

پارێزگاری هەولێر هەروەها ڕایگەیاند: "بۆ داهاتوو لەبواری کەللتوری بەنامە و کاری زۆرمان لە بەردەستە ئەنجامی بدەین و خزمەتی شاری هەولێر بکەین، وەک پارێزگا خەونمان ئەوەیە لە هەولێر دارچاندن بکەینە نەریت و هاوڵاتییان لەهەر بۆنە و یادێکی تایبەت بەخۆیان دارێک بچێنن و ڕێژەی سەوزایی لە شار بگەیننە ئاستی ستاندارد و بگرە زیاتریش".

پاشان لەلایەن شاندنی میوان وێڕایی سوپاس و دەست خۆشی لەپارێزگاری هەولێر بۆ ئەو پێشوازییە و ڕوونکردنەوانەی لەسەر بەرنامە و پلانی پارێزگا پێشکەشی کردن، چەند پرسیارێکیان ئاڕاستەی پارێزگاری هەولێر کرد و لەلایەن پارێزگارەوە وەڵامی تەواوی پرسیارو سەنجەکانییان درایەوە.