بەنداوی چەمرگە لە دەشتی هەولێر، کارەکانى تەواوبووە و لەونزیکانە دەکرێتەوە

بەنداوی چەمرگە لە دەشتی هەولێر، کارەکانى تەواوبووە و لەونزیکانە دەکرێتەوە

بەنداوی چەمرگە لە دەشتی هەولێر، کارەکانى تەواوبووە و لەونزیکانە دەکرێتەوە

لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، بەنداوی چەمرگە، کە دەکەوێتە گوندی چەمرگە لە سنوورى پارێزگاى هەولێر، بەگوژمەى نزیکەی (4 ملیار دینار) لە سەر بودجەى حکومەتى هەرێم، بە توانا و شارەزاییی ناوخۆیی و سودوەرگرتن لە ستانداردى جیهانى، بەشێوەیەکى زانستى سەردەمیانە دەست بە دروستکردنى کراوە، لە ئێستاشدا کارەکانى بەنداوەکە بەکۆتاهاتووە و لەو نزیکانە بەفەرمى دەکرێتەوە.

پڕۆژەکە پڕۆژەیەکى ستراتیژیی گرنگە، جگە لە کەمکردنەوەى کاریگەرییەکانى لەسەر وشکەساڵى و کەمئاویى لە وەرزى هاوین و دروستبوونى لافاو و دوورخستنەوەى مەترسییەکانى و زیانگەیاندنى بە گوند و شاردێ و شارۆچکەکانی دەوروبەری ناوچەکە لە وەرزى بارانباریندا، سوودى زۆرى دەبێت بۆ پاراستنی سامانی ئاو و بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان، لە ڕوویەکی دیکەوە، کەرتی گەشتیاری لەو ناوچەیەی کە بەنداوەکەی لێ دروستکراوە دەبووژێتەوە و دەبێتە هۆی سەرنجڕاکێشانی گەشتیاران، ئەمەش سوودی زۆری دەبێ بۆ جوانترکردنی دەشتى هەولێر بەگشتى و هەولێرى پایتەخت بەتایبەتى.