پارێزگاری هەولێر، سەردانی هونەرمەند (ئیبراهیم سابیر)ى کرد
پارێزگاری هەولێر، سەردانی هونەرمەند (ئیبراهیم سابیر)ى کرد
ئەمڕۆ یەکشەممە 2023.10.15، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەرى ئاریان سلاح الدین، بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و تارق حەیدەری، قائیمقامی قەزایی کۆیە، لەماڵەکەى خۆى لەشاری کۆیە سەردانی هونەرمەندی دیارى بواری موزیک و گۆرانى (ئیراهیم سابیر)ى کرد.
پارێزگارى هەولێڕ، لەنزیکەوە لە ڕەوشی تەندروستی هونەرمەندى پرسی و هیوای زوو چاکبوونەوەی و گەڕانەوەى بۆ نێو ناوەندى هونەرى گۆرانى و موزیکى کوردى بە تەندروستیەکى باش بۆ خواست. پاشان لە چۆنیەتى ڕیڕەوى چارەسەرییە پزیشکیەکانى کۆڵییەوە و ئامادەیی هەموو پشتیوانی و هاوکارییەکی نیشاندا بۆ چارەسەرکردنی.