هه‌ولێر.... بۆ یه‌كه‌مین جاره‌ له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان‌ پرۆژەیەکی تایبەت بە ڕێڕەوی نابینایان ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنی كرا

هه‌ولێر.... بۆ یه‌كه‌مین جاره‌ له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان‌ پرۆژەیەکی تایبەت بە ڕێڕەوی نابینایان ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنی كرا

هه‌ولێر....
بۆ یه‌كه‌مین جاره‌ له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان‌ پرۆژەیەکی تایبەت بە ڕێڕەوی نابینایان ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنی كرا

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 16_10_2023 ئومێد خۆشناو پارێزگای هەولێر لە چوارایانی باخی شار و بازاری نیشتمان" ئاماده‌ی دانانی ڕێڕەوی نابینایان بوو، كه‌ بۆ یەکەمین جاره‌ لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ کار ئاسانیکردنی هاتووچۆی نابینایان لە شەقامەکان پرۆژەیەکی تایبەت بە ڕێڕەوی نابینایان لە هەولێر ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنی ده‌كرێ ...
له‌م باره‌یه‌وه‌ ئومێد خۆشناو به‌ رۆژنامه‌نوسانی رایگه‌یاند" كه‌وا خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تی ((هاوشێوه‌ی نابینایان)) وەکو هەر مرۆڤێکی تر مافی ژیانێکی شەرەفمەندانەیان هەیە و ئه‌وان هێز و توانایان لە کەسانی چاوساغ کەمتر نیە به‌ڵكو توانایان زیاترە لە کەسانی ئاسایی، له‌م روانگه‌وه‌ فه‌راهه‌مكردنی خزمەتگوزاری رێگاوبان بۆ نابینایان ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی سه‌ر شانمانه‌. پارێزگای هەولێر ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه‌" كه‌ لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان ڕێڕەوی هاتووچۆی تایبەت بە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت هەیە، بەتایبەت شوێنە گشتییەکان و شەقامەکان، ئەمەش بۆ زیاتر گرنگیدان بەو کەسانە و پارێزگاریکردن لە سەلامەتییانە لەکاتی هاتووچۆدا، ئه‌م كاره‌ی ئێمه‌ش سه‌ره‌تایه‌و له‌به‌رنامه‌ی كابینه‌ی نۆی حكومه‌تدایه‌ كاری دیكه‌ی به‌دواوه‌ بێت لەپێناو پێشکەوتنی زیاتری کۆمەڵگە و گەیاندنی خزمەتگوزاریی هەمەجۆر بۆ سەرجەم چین و توێژەکان و بەتایبەتی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت...
هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێرو به‌رێوه‌به‌ری شاره‌وانی یه‌ك و كۆمه‌ڵه‌ی نابینایانی كوردستان وژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندازیاران له‌و پرۆژه‌یه‌ یاوه‌ری پارێزگاری هه‌ولێر بوون .
جێگه‌ی باسه‌ پرۆژەی ( دروستکردنی ڕێرەوی نابینا لەسەر شۆستەی شەقامی چواڕیانی نیشتیمان و شۆستەی شەقامی بازاری سیروان تاوەکو چواریانی شێخی چۆڵی و شۆستەی پارکی شار و قەیسەری و قەڵاو شەقامی باتا) له‌ لایه‌ن سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر خرایە بواری جێبەجێ کردن...