هەولێر … کردنەوەی دەزگای زمانەوانی کوردی لە زانکۆی جیهان

هەولێر … کردنەوەی دەزگای زمانەوانی کوردی لە زانکۆی جیهان

هەولێر …
کردنەوەی دەزگای زمانەوانی کوردی لە زانکۆی جیهان

ئەمڕۆ چوارشەممە 18- 10-2023 بەئامادەبوونی سەربەست لەزگین و هیوا ئەحمەد مستەفا ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ، دکتۆر ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە ، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ، ژمارەیەک لە بەرپرسانی حزبی و حکومی و مامۆستایانی زانکۆ رێورەسمی کردنەوەی دەزگای زمانەوانی کوردی لە زانکۆی جیهان بەڕێوەچوو….
جێی باسە دەزگای زمانەوانی کوردی، دەزگایەکی زمانەوانییە کاردەکات بۆ کۆکردنەوەی سەرچاوە رەسەنەکانی زمانی کوردی و ئەنجامدانی توێژینەوەو پەرەپێدان بە زمانی کوردی، بەئامانجی یەکخستن و دروستکردنی زمانێکی ستانداری کوردی لەهەرێمی کوردستان، بۆ ئەم مەبەستەش دەرگای بۆ بەستنی کۆنفرانسی زمانەوانی و توێژینەوەی پسپۆڕی دەربارەی زمانی شیرینی کوردی واڵاکردووە …