هه‌ڵمه‌تێكى به‌رفراوانى شوشتن و پاك كردنه‌وه بازاڕى شێخه‌ڵا به‌رێوه‌چوو..
به‌سه‌رپه‌رشتى نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامى ناوه‌ندى هه‌ولێر ، هه‌ڵمه‌تێكى فراوانى خاوێن كردنه‌وه‌و شوشتن و پاك كردنه‌وه‌ى بازاڕى شێخه‌ڵا به‌رێوه چوو ، كه رۆژانه كاسبكار و هاوڵاتییه‌كى ئێجگار زۆر رووى تێ ده‌كه‌ن ..
جێی باسه ئه‌م هه‌نگاوه یه‌كێكه له رێكاره‌كانى خۆپارێزى و پاك راگرتنى پایته‌خت و جێ به جێ كردنى رێكاره‌كانى خۆپارێزى له ڤایرۆسی كۆڕۆنا ..