پارێزگاری هەولێر، پێشوازیکردن لە وەزیری دەرەوەی و جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی فیدراڵ
ئەمشەو یەکشەممە 2023.11.19، شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە فڕۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی پێشوازیانکرد لە د.فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە و محسن مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی فیدراڵ و شاندێکی یاوەریان کە پێکهاتبوو لە بەهاء ئەعرەجی و ژمارەیەکی دیکە لە پەرلەمەنتاران، کە بە مەبەستی بەشداریکردن لە چوارەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس)، کە لەلایەن زانکۆی ئەمەریکی کوردستان رێکخراوە و سبەی لە شاری دهۆک بەڕێوەدەچێت سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە.