حکومەتی هەرێم.. لە سنووری پارێزگای هەولێر، (38 ملیار دینار)ی بۆ بەرگرتن لە لافاو و گۆڕانی کەش و هەوا تەرخانکردووە

حکومەتی هەرێم.. لە سنووری پارێزگای هەولێر، (38 ملیار دینار)ی بۆ بەرگرتن لە لافاو و گۆڕانی کەش و هەوا تەرخانکردووە

حکومەتی هەرێم..
لە سنووری پارێزگای هەولێر، (38 ملیار دینار)ی بۆ بەرگرتن لە لافاو و گۆڕانی کەش و هەوا تەرخانکردووە

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ بەرگرتن لە مەترسیەکانی ڕوودانی لافاو و کاریگەریەکانی گۆڕانی کەش و هەوا، بڕی (38 ملیار دینار)ی بە سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ ئەنجامدانی (47) پرۆژەی لافاو لە سنووری پارێزگای هەولێر تەرخانکردووە، کە بەشکێکیان بریتین لە گەورەکردنی بۆکس کەلڤەردی ژێر شەقامەکان لەسەر ڕێرەوەکان لە (14) شوێنی جیاجیای شاری هەولێر و دروستکرنی ڕێرەوی نوێ ئاوی سروشتی باران و خاوێنکردنەوەی سەرجەم ڕێرەوەکانی تر بەدرێژی (350) کیلۆمەتر لە خاونکردنەوە و فراونکردن و دروستکردنی چەند ئاوەڕۆیەکی سندووقی و لوولەیی و لادانی زێدەڕۆیی و سەرپێچی و پردە کاتیەکان، بێجگە لە ئەنجامدانی چەندین پڕۆژەی دیکە کە ئێستا لە ژێر جێبەجێکردندان.

بەهۆی هەموو ئەو پڕۆژەو ڕێگا چارەسەریانە و داڕشتنی پلان و بەرنامە و حاڵەتی ئامادەباشی تیمەکانى فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە (قائیمقامیەتەکان، ناحییەکان، بەرگری شارستانی، ئاسایش، پۆلیس، پۆلیسی هاتووچۆ، زێرەڤانی، تەندروستی، شارەوانیەکان، شارەوانیەگشتیەکان، ناوەندی قەیرانەکان، دەزگای خێرخوازی بارزانی، ئاو و ئاوەڕۆکان، ئاودێری، چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگا و بان، ئاوەدانکردنەوە، ژینگە پارێزی، کەشناسی، خۆبەخشان) لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا کە بارانێکی بەخووڕ لە ماوەیەکی کەمدا داباری، بەجۆرێک کە لە ماوەی 24 کاتژمێردا (73 ملم) باران لە سەنتەری شاری هەولێر داباریوە، جگە لەوەش لە دەروەی شاریش بە ئاستی جیاواز ڕێژەیەکی زۆر باران باریوە، سوپاس و دەستخۆشی بۆ هەموو لایەک کە توانرا تا ئاستێکی زۆر باش مه‌ترسییه‌كانی ڕوودانی لافاو كه‌م بکرێتەوە، ئەگەرچی له‌ هه‌ندێک شوێن بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاو هاوڵاتییان زیانی ماڵیان بەرکەوتوو و لە چەند شەقامێکی گشتیش ئاستەنگ بۆ هاتووچۆ دروست بوو و لەزووترین کاتدا ڕەوشەکە لەلایەن تیمه‌كانەوە کۆنترۆڵکرا و بەهانای هاوڵاتییانەوە چوون و شەقامەکانیش پاککرانەوە، بەڵام بەداخەوە له‌ گوندی شێخه‌لاس له‌ نزیک شارەدێی مەلاقەرەی سنووری قه‌زای مه‌خموور شوانکارێک به‌ناوی (ڕێباز فه‌یسه‌ڵ) به‌هۆی لافاوه‌وه‌ ئاو بردوویه‌تی و نه‌یتوانیوه‌ خۆی و مه‌ڕوماڵه‌ته‌كه‌ی رزگار بكات و خنكاوه‌.
.

وێڕای دەستخۆشیمان لە تیمەکان و سوپاس بۆ هاوڵاتییان کە هاوکار و هەماهەنگیان بوون، هاوڵاتییانی پارێزگای هەولێر دڵنیایان دەکەینەوە ئه‌وه‌ی له‌ توانا و ئیمکانیەتى حكومەتی هەرێمی کوردستان بووە کراو و دەکرێت و بەردەوامیش دەبێت، بەرگری و پاراستنی سەلامەتی گیانی هاوڵاتییان ئەرکی حکومەتە و له‌ خزمه‌تی خه‌ڵكی خۆمانداین، لە ڕێگەی لیژنە و تیمی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و دامەزراوەکانەوە هەموو هەوڵێکی خۆمان خستۆتەگەڕ بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕوودانی هەر ئەگەر و مەترسیەکی لافاو و ڕووداوێکی نەخوازراوی گۆڕانى کەش و هەوا.

پارێزگای هەولێر
2023.11.20