لە هەولێر.. ڕۆژی جیهانی خاوەن پێداویستیە تایبەتیەکان بەرزڕاگیرا

لە هەولێر.. ڕۆژی جیهانی خاوەن پێداویستیە تایبەتیەکان بەرزڕاگیرا

لە هەولێر..
ڕۆژی جیهانی خاوەن پێداویستیە تایبەتیەکان بەرزڕاگیرا

رۆژی شەممە 2023.12.3، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە بۆنەى ڕۆژى جیهانى خاوەن پێداویستیە تایبەتیەکان، بە یاوەرى یوسف چاوشین، بەڕێوەبەرى گشتیى چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر و سەڵاح فەیلی و شێرزاد کەریم، ئەندامانی بەشی رێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکان، سەردانی کۆمەڵگەی خاوەن پێداویستی تایبەت و کورتە باڵایانی هەولێرى کرد و لە لایەن دڵشاد خۆشناو، سەرۆکی ئەنجوومەنی کەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت و ئەندامانی دیکەى دەستە پێشوازى لێکرا.

پارێزگاى هەولێر، وێڕاى پیرۆزبایى بەبۆنەى ساڵڕۆژی جیهانی خاوەن پێداویستى تایبەتەکان، پشتگیری پارێزگای هەولێری بۆ کەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت دووپاتکردەوە و جەختى لەوە کردەوە کە حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە خزمەتگەیاندن بە کۆمەڵگا بەگشتى و بەتایبەتى ئاوڕدانەوە لەو چین و توێژانەى کە پێویستیان بە زیاترخزمەتکردن هەیە و لە نێویشیاندا خاوەن پێداویستى تایبەتەکان بە بەردەوامى لەسەر ئاستى هەموو دام و دەزگاکان هەوڵى داوە ئاوڕى زیاتر و جدیتر لە خواستەکانیان بدرێتەوە.

جێگەى باسە، 3ى 12 لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکان لە ساڵی 1992ەوە وەک رۆژی جیهانی خاوەن پێداویستیە تایبەتیەکان دیاری کراوە و هەموو ساڵێک لەو ڕۆژەدا خاوەن پێداویستیە تایبەتیەکان به‌ شێوەی جۆراو جۆر ئەو ڕۆژە یادی ده‌كه‌نه‌وه‌، بەمەبەستی پشتگیریکردن و دابینکردنی مافەکانیان.