ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر سەردانی بەشی رێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکانی پ د ك کرد

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر سەردانی بەشی رێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکانی پ د ك  کرد

رۆژی دووشەممە رێکەوتی 4-12-2023 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر سەردانی بەشی رێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکانی پ د ك کردو لە لایەن هیوا ئەحمەد مستەفا ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی بەشی ڕێکخراوە جەماوەریی و پیشەییەکان و هەڤاڵانی بەش، پێشوازی گەرمی لێکرا …
لە دیدارەکەدا ئەو پرسانەی پەیوەندارن بە بەرژەوەندی گشتی چین و توێژە تایبەتمەندو رێکخراوەکان و کاری رێکخراوە جەماوەری پیشەییەکان و ئەجیندای فراوانکردنی فەزای دیموکراسی کاری رێکخراوەیی لە هەرێمی کوردستان بەگشتی و هەولێری پایتەخت بەتایبەتی بیرو رایان لەسەر ئاڵوگۆڕکرا…
هاوکات میکانیزمێك بۆ داڕشتنی کاری زیاتری هاوبەش لەلایەن هەردوولا دووپاتکرایەوە .