لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر، پێشانگایەکى کارى دەستى ئافرەتان کرایەوە

لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر، پێشانگایەکى کارى دەستى ئافرەتان کرایەوە

لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر، پێشانگایەکى کارى دەستى ئافرەتان کرایەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 2023.12.5، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بارزان ئەکرەم مەنتک، سەرۆکى فەرمانگەى ڕێکخراوە ناحکومیەکان و نوێنەرى بەشێک لە ڕێکخراوەکان، بە بۆنەی هەڵمەتی 16 ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی شێوازەکانى توندوتیژی دژبە کچان و ئافرەتان و لە ژێر ناونیشانى (دەستى زێڕین)، ڕێکخراوى مەسەلە بە پاڵپشتى UNHCR و بە هاوبەشى فەرمانگەى ڕێکخراوە ناحکومیەکان و بە هاوکارى خۆبەخشانى کۆمەڵەى دۆستایەتى کوردى - سویدى، لە پیشانگای نێودەوڵەتی هەولێر، پێشانگایەکى کارى دەستى ئافرەتانى کردەوە.

پارێزگارى هەولێر دواى بەسەرکردنەوەى بەشەکانى پێشانگاکە، وێڕاى دەستخۆشى لە سەرپەرشتیاران، هیواى سەرکەوتنى بۆ بەشداربووانى پێشانگاکە خواست.

جێگەى باسە، پێشانگاکە دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت، ئامانج لێى پاڵپشتیکردنى تواناى ئافرەتان و پەرەپێدانى لایەنى ئابوورى و ڕەخساندنى دەرفەتى یەکسان بوونە بۆیان.